یەبەشە: لە دژی ٧٣هەمین فەرمانی سەر شەنگال تێکۆشانمان بەرفراوانتر دەکەین

یەکینەکانی خۆڕاگریی شەنگال-یەبەشە لە ساڵیادی کۆمەڵکوژیەکەی شەنگالدا جەختی کردەوە کە ئەوان لە دژی هێرش و کۆمەڵکوژکردنی خەڵکی شەنگال، تێکۆشانیان بەرفراوانتر دەکەن.

یەکینەکانی خۆڕاگری شەنگال-یەبەشە لە ساڵیادی کۆمەڵکوژی شەنگالدا راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:

"بەر لە هەموو شتێک یادی هەموو ئەو شەهیدانە دەکەینەوە کە بوون بە قەلغانی ئاگرین و گیانی خۆیان بەخت کرد و بوون بە سیمبولی تێکۆشانی دژی داگیرکاری و قڕکردن، بوون بە ناسنامە و شکۆی گەلەکەیان. ئەو رەنج و قوڕبانیانەی شەڕڤانانی ئازادی بۆ گەلەکەمان دایان، هەموویان بە رێز و حورمەتەوە یاد دەکەینەوە.

 ئێمە وەکو گەلی شەنگال لە ٦هەمین ساڵیادی ٧٣هەمین فەرمانداین کە بە دەستی چەتەکانی داعش ئەنجامدرا، لە ٧هەمین سالیادیشیدا بە پێشەنگایەتی شەهید مام زەکی، بەرخۆدان، زەردەشت، پیر حەمید، نازێ نائیف و بێریڤاندا، عێراقی فیدراڵ و دیمۆکراتیک و خۆسەری شەنگال بە تێکۆشانێکی گەورە بەدی دێنین.  

بە تایبەت گەلی ئێمە و رای گشتی جیهان ئەوەی بە روونی بینی کە هۆکاری هێرشەکانی دوژمن بۆ سەر گەلەکەمان، دەگەڕێتەوە بۆ خۆبەرێکخستن نەکردن و نەبوونی هێزی جەوهەری. جگە لەم هۆکارانە هۆکارێکی دیکەش ئەوەیە کە لە چوارچێوەی ٧٣هەمین فەرماندا گەلەکەمان لە دەرەوەی هێزی جەوهەری خۆی، بڕوای بە هێزێکی دیکە کردبوو. چونکە پەدەکە کە دەیوت، شەنگال دەپارێزین، بەڵام لە ٧٣هەمین فەرماندا پشتی لە گەلەکەمان کرد و رایکرد، بە تایبەتی گەلەکەمان و گشت گەلانیش ئەوەیان بۆ ئاشکرا بوو کە رۆلێکی چۆنی بینی.

گەلەکەمان ئەوەشی بۆ ئاشکرا بوو کە لەو فەرمانەدا کێ خاوەنداری لێکرد و کێ پشتی تێنەکرد و کێش قوربانی بۆیدا. جارێکی تر ئەوەی بینی کە کێ خیانەتی لێکردن و پشتی تێکردن و رایان کرد. بۆیە گەلەکەمان هیچ کات رەنجی شەڕڤانانی ئازادی لەبیر ناکات و جارێکی دیکەش رێگە نادات کە ئەوانەی خیانەتیان لێکردن، لەسەر خاکی شەنگال بژین. ئەو کەسانە لە ئێستادا هەوڵدەدەن ئەو رەنج و قوربانیەی درا، رەش بکەن، دیسان ویستیان خۆیان وەکو خاوەنی کۆمەڵگای ئێمە پیشان بدەن و لە گەڵیشیدا ئەم فەرمانە وەکو بازرگانی بەکار بێنن، بەڵام ناتوانن خۆیان لەو رووە رەشە رەزگار بکەن.

گەلەکەمان کە ئیدی دەرسی لەو فەرمانانە وەرگرت کە بەسەری هاتوون، بە گەورەکردنی هێزی جەوهەریان، سیاسەتی خۆبەڕێوەبردن لەسەر بنەمای پارادیگمای نەتەوەی دیمۆکراتیک هێزی جەوهەری خۆی بونیاد دەنێت. گەلەکەمان کە باش دەزانێت گەورەترین وڵامدانەوەی فەرمان و کۆمەڵکوژیەکان، ئەوپەڕی بە پارادیگمای نەتەوەی دیمۆکراتیک و لەم چوارچێوەیەدا بە بونیادنانی عێراقی فیدرال و دیمۆکراتیک و خۆسەری شەنگال بەدی دێت. ئەمەش لە دوای فەرمانی ٧٣هەمیدا روونتر بەدی کرا. بۆ ئەمەش، بە بەرفراوانکردنی رێکخستنی جەوهەری خۆی لەسەر بنەمای پاراستنی جەوهەری، رێگە نادەین دوژمن بگات بە ئامانجەکانی.  

لەماوەی ئەو ٦ ساڵەدا هەم بۆ ئازادکردن و هەم بۆ پاراستنی شەنگال بۆ ئەوەی بگاتە ئارامی خۆی، هێزەکانمان لە یەبەشە و یەژەشە، رۆڵێکی گەورەیان بینی. دوای ئازادکردنی شەنگال و بەدیهاتنی ئارامی شەنگال، گەلەکەشمان دەستی بە گەڕانەوە کرد. تا ئێستا بە هەزارن خانەوادەمان گەڕاونەتەوە بۆ شەنگال. ئەمەش بۆ یەکەم جارە لە مێژووی گەلەکەماندا روودەدات. گەلەکەمان لە ئەنجامی کۆمەڵکوژیەکانی پێشووتردا کە شانسی گەڕانەوەیان نەبوو بۆ سەر خاکەکەیان، دوای هەر کۆمەڵکوژیەک بە ناچاری کۆچیان پێدەکرا. بەڵام لە ٧٣ هەمین فەرماندا، هێزەکانمان لە یەبەشە و یەژەشە لەگەڵ خۆڕاگری گەورەی گەلەکەمان، کۆتاییان بەو مێژووە هێنا. ئەوە بووە هۆکاری گەڕانەوەی گەلەکەمان. ئەمە لەگەڵ خۆشیدا، لە چوارچێوەی پارادیگمای نەتەوەی دیمۆکراتیکدا بە تایبەت گەلەکەمان و بە گشتی گەلانی ناوچەکە خۆیان بەرێکخستن کرد و سیاسەتیان کرد و بە بونیادنانی هێزی جەوهەری خۆی، بۆ هەموو گەلانی ناوچەکە بوون بە بناغەی ژیانێکی ئارام. لێرەدا گەورەترین پشکی تێکۆشان هی شەهیدانمانە. لە تێکۆشانی ٦ ساڵدا ئەگەر دەستکەوتێکمان بەدەست هێنابێت و گەیشتبینە رۆژی ئەمڕۆ، ئەوا لە سایەی خۆڕاگری و تێکۆشانی شەهیدانی وەکو مام زەکی، بەرخۆدان، دڵگەش، بێریڤان، نوژیان، نازێ نائیف، زەردەشت و نزیکەی ٤٠٠ شەهیدەوە بەدی هات.

بە تایبەت دەوڵەتی فاشیستی تورک و هاوکارانی، کە هیچ ئەنجامێکیان لە ٧٣هەمین فەرمان بەدەست نەهێنا، تەنانەت لەم رۆژەشدا رووبەرووی هێرشەکانی بووینەتەوە. ئێمە لە قۆناغێکی بەم شێوەیەدا دەژین. خۆڕاگری گەل و هێزەکانمان لە یەبەشە و یەژەشە وەک چۆن فەرمانی ٧٣هەمینی ٣ی ئابی ساڵی ٢٠١٤ی بێئەنجام هێشتەوە، وەکو چۆن بۆ ئازادکردنی شەنگال و ئارامی ناوچەکە، رولێکی گەورەمان بین، لە رۆژی ئەمڕۆشدا بە رۆحی خۆڕاگریە بێوێنەکەی شەهیدانمان، لە خۆڕاگریدا دەبین و ئەو هێرشانە پوچەڵ دەکەینەوە.

بێگومان زیهنیەتی قڕکەر و کۆمەڵکوژ، هیچ کات ناوەستێت و هەمیشە لە هەوڵی ئەوەدا دەبێت کە گەل رووبەرووی کۆمەڵکوژی بکاتەوە. ئەمڕۆ بە تایبەت بۆ گەلەکەمان و گەلانی ناوچەکە، مەترسی ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی بەردەوامی هەیە. وەکو چۆن لە ساڵی ٢٠١٤دا ئەبوبەکر بەغدادی لە موسل خەلافەتی راگەیاند، ئەمڕۆش ئەردۆغان لە ئایاسوفیا خەلافەتی خۆی بۆ گشت جیهان راگەیاند. ئەمەش بە تایبەت بۆ گشت گەلەکەمان و گەلی عەرەب و گەلانی ناوچەکە و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێتە مەترسیەکی گەورە. زیهنیەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە ئەو خەلافەتەی لە ئایاسۆفیا رایگەیاند، بە هێرشی قڕکردن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە دەستی پێکرد و ئەوەش ئاشکرا دەبێت کە وازیان ئاوات و خەونی عوسمانی و میساقی میللی نەهێناوە. ئەم زیهنیەتەی ئەردۆغان لەگەڵ خۆیدا بۆ گەلەکەمان، گەلی عەرەب و گەلانی ناوچەکە و گشت جیهان، مەترسی ئەلقاعیدە و ئیخوان موسلیمین دێنێت. بۆ ئێمە وەکو هێزی یەبەشە و یەژەشە لەم ٦ ساڵەدا بە پێشەنگی مام زەکی، بەرخۆدان، زەردەشت، حەمید، نازێ و بێریڤان، وەکو چۆن بە خۆڕاگریەکی گەورە بووین بە وڵام، ئەمڕۆش بە خۆڕاگری ئەم شەهیدە پێشەنگانەمان، تێکۆشانێکی گەورەتر دەکەین و لە بەرامبەر ئەو هێرشانە دەبین بە وڵام.

بۆ ئەمەش ئێمە بانگەوازی ئاڕاستەی گەلەکەمان و گەلانی ناوچەکە دەکەین، کە هەموومان بە یەکەوە لە ٧هەمین ساڵیانی فەرمانی ٧٣ هەمیندا، لە دەوری یەبەشە و یەژەشە هێزی پاراستنی جەوهەریمان گەورەتر بکەین، بەمەش دەتوانین رێگری لە هێرشی دوژمنان بکەین و ئازادی خۆمان بپارێزین."

ز.ش